نەخۆشی شەکرەی ئافرەتانی دووگیان کە بەهۆی تێکچوونی هۆڕمۆنەوە ڕودەدات، زیانەکانی بۆ کۆرپەلە و دایک و چارەسەرکردنی.
جۆرێکە لە نەخۆشی شەکرە تایبەت بە ئافرەتانی دووگیان کە پیشتر توشی نەخۆشی شەکرە نەبوون، توشی ئەوئەفرەتانە دەبێت کە لە سێەکی دووەم یان سێەکی سێیەمی ماوەی دوگیانیدان، و لە ئانجامی تێکچونی هۆرمۆنی بەرپرسیار لە بەرزی شەکر لە خوێندا دروست دەبێت، و ڕژانی هۆڕمۆن لە پەنکریاسدا بەرزدەبێتەوە بۆ سێئەوەوەندەی باری ئاسایی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی نەخۆشی شەکرە لە ئەفرەتی دووگیاندا.
ئەو ئافرەتانەی توشی ئەم نەخۆشییەدەبن:
- ئەو ئافرەتانەی تەمەنی ٢٥ ساڵیان تێپەڕکردووە.
- ئەو ئافرەتانەی قەڵەوبوون پێش دووگیان بوونیان.
- ئەو ئافرەتەی لە ماوەی دوگیانی یەکەمیدا توش بووبێت بە شەکرەی دووگیانی.
- ئەوەی کە کۆرپەلەی تازە لە دایک بووی پێشوتری ٤ کیلۆگرام زیاتر بوبێت.
- ئەوەی لە خێزانەکەیدا نەخۆشی شەکرە هەبێت.
- ئەوەی نەخۆشی دروست بوونی کیسی هەبێت لە هێلکەدانیدا.
نیشانەکانی شەکرەی خوێن
نیشانەکانی شەکرەی خوێن زۆر کەمن و زیاتر لە ڕێگای تاقیکردنەوەی شیکاری نەخۆشیدا دەردەکەوێت.
- تینوێتی زۆر.
- زۆر میز کرد.
- بێهێزی زۆر و دڵتیکجوون.
- هەستکردن بە سەرگێژخواردن.
- هەوکردنی میزڵدان.
- تێکچوونی بینین.
مەترسییەکانی شەکرەی دووگیانی
- زیانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی خوێن بۆ دایک؛ ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، و ژەهراوی بوون، و ئەگەری توشبوونی دایک بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کە بەردەوامە و کۆتایی نایەت.
- زیانەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی خوێن بۆ کۆرپەلە؛ ئەگەری کەمبوونەوەی ڕێژەی کالیسیۆم، و مەگنیسیۆم، و گەشەی منداڵەکە لە باری ئەسایی زیاتر دەبێت و پاش لەدایک بوون شەکرەی دادەبەزێت و ئەگەری توش بوونی بە نەخۆشیەکانی ڕەبو و نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم زیاتر دەبێت لە کاتی گەورە بوونیدا.
چارەسەری نەخۆشی شەکرەی دایکی دووگیان
زۆر گرنگە بە بەردەوامی سەردانی دکتۆر بکریت و بە پێی ئامۆژگاریەکانی ئەو هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بکرێت، و خواردن بە جۆرێکی تەندروست بخورێت، و کەمکردنەوەی ئەوخواردن و خواردنەوانەی کە ڕێژەی شەکریان زۆرە، و ئەنجامدانی وەرزش بە بەردەوامی، بەتایبەت لەو ئافرەتانەدا کە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق