Latest News

الخميس، 3 نوفمبر 2016

دکتۆر فەرهاد پیرباڵ بۆ گۆڤاری خود ده‌ڵێت: قەحبەکان خوشکی و دایکی منن و بەرگرییان لێدەکەم



خوینەرانی خۆشەویست ئاگادار دەکەین، لە ژمارەی داهاتوودا دیدارێکی ڕۆژنامەوانی هاوکارمان ( شیروان محمد ئەمین) لەگەڵ دکتۆر (فەرهاد پیرباڵ )بڵاو دەکەینەوە، ناوبراو وەڵامی دەیان پرسیاری شەرمنانەیی ئیستاو مێژوویی دەداتەوەو زانیاری سێکسی خودی خۆی دەگێڕێتەوە، کە لەسەر زۆر باسی هەستیار و دیاردەی سێکسی لە کوردستان هەڵوێستە دەکات. گرنگترین زانیارییەکانی دکتۆر فەرهاد پیرباڵ قسە و باسی ڕاشکاوانەی خۆیەتی لەسەر پرسی سێکس، ناوبراو ئاماژە بە کردنەوەی وەزارەتی سێکسی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پیشنیاری کردنەوەی شوێنی لەشفرۆشی دەکات و هێمای بۆ ئەوەش کردووە "لەشفرۆشەکان (قەحبەکان) خوشکی و دایکی منن و بەرگرییان لێدەکەم.."هەروەک باسی لەوەش کرد " لە ئیستادا سەرقاڵی نوسینی کتێبێکی سێکسیم کە بە زمانی فەرەنسی دەبێت" چاوەڕوان و خوێنەرمان بن، لە ژمارەی داهاتوودا بە کۆمەڵێک دیداری گرنگ و بەدواداچوونی ڕۆژنامەوانی زانیاری زیاتری سێکسی دەگەڕێینەوە لاتان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق